کازمی وەڵامی گروپە چەکدارییەکەی ئەمڕۆی بەغدادی دایەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق وەڵامی گروپی “چەکداری بزوتنەوەی (ربع الله)”ی دایەوە و ڕایگەیاند، “ناتوانن لە ڕێگەی چەکەوە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی دەوڵەت دروست بکەن”.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە بنەماڵەی شەهیدانی کاری ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند، “ئامانج لە نمایشە سەربازییەکەی ئەمڕۆی بەغداد تێکدانی دۆخی ئەمنی وڵات و پشێوی نانەوەیە بۆ کەمکردنەوەی هێزی دامەزراوە فەرمییەکان”.

ئەمڕۆ 25ی ئازار ژمارەیەك لە چەكدارانی بزوتنەوەی (ربع الله) مانۆڕی چەكداری لە چەند ناوچەیەكی بەغدادی پایتەخت ئەنجامدا و پەیامێكی هەڕەشەئامێزی بڵاوکردەوە.

بزوتنەوەكە  دەڵێت، نمایشەكە “پەیامی هەڕەشەیە بۆ ئەمریكا و دەستوپێوەندەكانی و  پشتیوانیی داخوازییەكانی پەرلەمانیش دەكەین بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عێراقی”.

بزوتنەوەكە هۆشداریشدەدات لە پەكخستنی پەسەندكردنی بودجە لەپێناو “بەدەستهێنانی دەستكەوتە تایبەتەكانیان”، وەك ئاماژەیەك بۆ پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی پڕبکرێتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی  رایگەیاند، دەیانەوێت دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێکبخەن. بەشی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەمێژە هۆشداریمان لەبارەی مەترسییەکانی سەر ناوچەکە داوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و دەشڵێت، “عێراق لەمێژە هۆشداریی لەبارەی مەترسییەکان داوە”. وەزارەتی…
Total
0
Share