هاوڵاتییانی گەڕەكی ئیسكانی هەولێر خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا

هاوڵاتییانی گەڕەكی ئیسكانی هەولێر بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر بێ ئاوی خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا و بۆماوەیەك رێگای هاتوچۆی شەقامێكیان راگرت.

لەئێستادا بەشێک لەگەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاون و ماوەی مانگێک دەبێت بەدەست کێشەی بێ ئاوی دەناڵێنن.

هاوڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی ئیسکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی ئەوەی ماوەی مانگێکە کێشەی کەم ئاوییان هەیە و تاکو ئێستا چارەسەرنەکراوە گردبوونەوە.

وتیشی، “داوادەکەین بەزووترین کات کێشەی ئاوی گەڕەکەکەمان چارەسەربکرێت، چونکە بە تەنکەر ئاو دەکڕین و تەنکەری بە 45 هەزار دینارە، ئەمەش تێچوو و ئەركێكی زۆرە لەسەرمان”.

بابەتی پێشتر

سێ كەس بە تۆمەتی لەحیمكردنەوەی ئۆتۆمبێلی بڕاوە دەستگیركران

بابەتی دواتر

وادەی تۆماركردنی پارت و كاندیدان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن درێژكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share