ئەو وادەیەی لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆ تۆماركردنی پارت و كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە ئەمڕۆ كۆتایی دێت، دیارنییە وادەكە جارێكی دیكە درێژدەكرێتەوە یان نا.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە بڕیارێك وادەی تۆماركردنەكەی بۆ ئەمڕۆ 27ی حوزەیران درێژكردەوە، كە پێشتر تا وادەی 13ی ئەم مانگە بوو.
بەپێی مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كە دوێنێ دەرچوو، بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 20ی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
هەڵبژاردنەكە بە شێوەی چوار بازنە ئەنجامدەدرێت و لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی و بەڕێوەدەبرێت.