چۆن خۆمان لە گەرمای خۆر بپارێزین؟

لەماوەی هاویندا هەندێك خەڵك بەدوای كات بەسەربردن لە كەنارئاو، سەیرانگا و مەلەوانگەكاندا دەگەڕێن، بەڵام پێویستە ئاگاداربن لە بەردەم ئەگەری سووتان بە خۆردان كە زۆر بەركەوتنی خۆر زیان بە پێستی دەموچاو و تەندروستییان دەگەیەنێت.

پزیشكان هۆشداریدەدەن لە زیانگەیشتن بە پێست لە ئاكامی تیشكی سووتێنەری خۆر كە دەبێتەهۆی سووربوونەوە و پێست هەڵدان، جەختیش دەكەنەوە لەسەر خۆپاراستن لە بەركەوتنی خۆر راستەوخۆ دوای دەركەوتنی نیشانەكان و بەرنەكەوتنی خۆر بۆ ماوەی 48 كاتژمێر.

سایتی سكای نیوز لە زاری مەی ئیسماعیل، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست و جوانكاری رایگەیاند، هیچ رێكارێك نییە بتوانێت پارێزگارییەکی گونجاو لە گەرمای خۆر تا 50 پلە دابینبکات. كرێمی بەرخۆر دەتوانێت پارێزگاری بكات لە سووتان بەخۆر، بەڵام ناتوانێت رێگربێت لە گۆڕینی رەنگی پێست بۆ بڕۆنزی، هەروەها ناتوانێت پارێزگاریی تەواو دژ بە تیشكی سەروو بنەوشەیی زیانبەخش دەستەبەربكات.

هەروەك رێنوێنی دەكات بە بەكارهێنانی كرێمی بەرخۆر بە پلەبەندیی (SPF 50+)، لەگەڵ جەختكردەوە لەوەی پێویستە پارێزگاری بكات دژ بە سێ هۆكاری سەرەكی كە بریتین لە (UVB، UVA و رووناكی بینراو).

رێنوێنیش دەكات بە سەرلەنوێ بەكارهێنانەوەی كرێمی دژەخۆر هەموو دوو كاتژمێر جارێك لەكاتی بەركەوتنی خۆردا.

ئەو پسپۆڕە بە پێویستیشی دەزانێت خۆت دووربخەیتەوە لە بەركەوتنی راستەوخۆی تیشكی خۆر لەنێوان كاتژمێر 10ی بەیانی تا 3ی پاش نیوەڕۆ، كە تیشكی زیانبەخش لەوپەڕی توانای خۆیدایە لەو ماوەیەدا.

بابەتی پێشتر

بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە قەزای چۆمان كەوتەوە

بابەتی دواتر

لە وڵاتێک هەوڵێکی کودەتا شکستی پێهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەترسیی دزەکردنی هەیە
تەندروستیی جیهانی داوا لە ئۆکرانیا دەکات میکرۆبە مەترسیدارەکان لە تاقیگەکاندا ‏لەناوببات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی زۆر بەهێزی ئۆکرانیا دەکات بە لەناوبردنی ئەو میکرۆبانەی زۆر مەترسیدارن و هۆکاری نەخۆشین لە…
Total
0
Share