لە وڵاتێک هەوڵێکی کودەتا شکستی پێهێنرا

لە وڵاتی پۆلیڤیا هەوڵێکی کودەتا شکستیپێهێنرا کە لەلایەن ژمارەیەک فەرماندەی سەربازییەوە ئەنجامدرابوو.

رووداوەکە لە رۆژی چوارشەممەوە دەستیپێکرد کە ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە و هەوڵی دەستبەسەرداگرتنیان دا.

دوای چەند کاتژمێرێک لە هەوڵی کودەتاکە و گەمارۆدانی کۆشکی سەرۆکایەتی لە لاپازی پایتەخت، توانرا فەرماندەی سوپای وڵاتەکە خوان خۆسییە زونیجا کە سەرۆکایەتی هەوڵی کودەتاکەی دەکرد دەستگیربکرێت.

دوای کۆتاییهاتنی هەوڵی کودەتاکە لویس ئارسی سەرۆکی پۆلیڤیا رایگەیاند، ئێمە بە دەنگی خەڵك هاتووینەتە کۆشکی سەرۆکایەتی هەر بە دەنگی ئەوانیش چۆلیدەکەین.

بابەتی پێشتر

چۆن خۆمان لە گەرمای خۆر بپارێزین؟

بابەتی دواتر

زیاتر لە 20 رۆژە چارەنووسی مێردمنداڵێک لە قەزای چۆمان نادیارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share