بە فەرمی.. ڕیاڵ مەدرید باشترین یانەیە لە مێژووی تۆپی پێی ئەوروپا

ڕیاڵ مەدرید لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاوە وەک باشترینی مێژوو دیاریکرا

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە پاڵەوانیەتی و خولە ئەوروپیەکاندا لوتکەی گرتووە، سەرەڕای چنینەوەی 13 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان، لە سەرجەم یانەکانی دیکە یاری زیاتری کردووە.

یانەی شاهانە لە 51 کۆپی خولە ئەوروپیەکان بەشداریکردووە بە سیستمی کۆن و نوێ و 445 یاری ئەنجامداوە، نزیکترین ڕکابەر لێیەوە یانەی بایرن میونشنە کە 87 یاری کەمتری کردووە.

ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا پاڵپشت بە داتا و ئامارەکان بە درێژایی مێژووی تۆپی پێی کیشوەرەکە لە ساڵی 1955وە بۆ 2020، نوێترین ڕیزبەندی یانەکانی بڵاوکردووەتەوە و وەک دەردەکەێت ڕیاڵ مەدرید بەکۆکردنەوەی 607 خاڵ لوتکەی گرتووە، پاشان لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا یانەکانی بایرن میونشن و بەرشلۆنە ناویان هاتووە.

ڕیزبەندی (10) باشترین یانەی ئەوروپا لە 1955 بۆ 2020:

ڕیاڵ مەدرید (51 بەشداری) 607 خاڵ

بایرن میونشن (37 بەشداری) 495 خاڵ

بەرشلۆنە (31 بەشداری) 459 خاڵ

مانچستەر یونایتد (29 بەشداری) 380 خاڵ

یوڤانتۆس (35 بەشداری) 361 خاڵ

ئەی سی میلان (28 بەشداری) 314 خاڵ

لیڤەرپوڵ (25 بەشداری) 298 خاڵ

بەنفیکا (40) بەشداری 287 خاڵ

پۆرتۆ (35 بەشداری) 286 خاڵ

ئەیاکس ئەمستەردام (37 بەشداری) 271 خاڵ

یوێفا بەم شێوەیە پۆلێنی باشترین یانەکانی ئەوروپای کردووە
بابەتی پێشتر

(343) ڕۆژە دیۆکۆڤیچ لە لوتکەدایە و پارتی لە ئاستی کچان یەکەمە

بابەتی دواتر

پۆمپەیۆ: ئێران چەكی كیمیایی لە عێراق بەكارهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فیلێکس یانەی دڵخوازی دەستنیشانکردووە

بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنی، چاوەڕواندەکرێت جواو فیلێکسی پۆرتوگالی لە وادەی گواستنەوەکانی زستانەدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بەجێبهێڵێت و…
Total
0
Share