سانێ نەیهێشتووە مانێ دەربکرێت !

بەڕێوەبەران و ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن سەرکەوتوو بوون لە کۆتاییهێنان بە کێشەکانی نێوان سادیۆ مانێ و لیرۆی سانێ.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەناوخۆی یانەی بایرن میونشنەوە دەست ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت” کەوتووە، دوای پێکدادانی نێوان سادیۆ مانێ و لیرۆی سانێ لە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

ڕاستەوخۆ یاریزانانی بایرن دانیان بەوەدا ناوە، کە کێشەکە لە سادیۆ مانێ بووە، بەوهۆیەوە بەڕێوەبەرانی یانە باڤارییەکە بڕیاریانداوە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێننەوە.

لەم نێوەندەدا یاریزانە ئەڵمانییەکە چووەتە بەڕێوەبەرایەتی یانە و داوایکردووە، بە هیچ شێوەیەک بڕیار لە دوورخستنەوەی مانێ نەدەن، خۆشی بە بەشێک لە کێشەکە وەسفکردووە.

لێرەوە ئیدارەی یانە ئەڵمانییەکە بڕیاریداوە تەنها بۆ یاریی هۆفنهایم، مانێ دووربخەنەوە، هەروەها بەبڕی (500) هەزار یورۆ سزای دارایی بەسەردا بسەپێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌ چێوه‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئه‌مریکای باشوور ئه‌نجامده‌درێن، له‌ ئه‌وروپاش یاریی لوتکه‌ له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی به‌لجیکا…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ وێستهامی برده‌وه‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی وێستهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی لیڤه‌رپوڵ کۆتاییهات. ئەمشه‌و شەممە،…
Total
0
Share