بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە قەزای چۆمان كەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە پووش و پاوانی پارچە زەوییەك لە قەزای چۆمان كەوتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی چوارشەممە ئاگاداركراینەوە لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە پووش و پاوانی پارچە زەوییەك لە گەڕەكی دێلزێ لە قەزای چۆمان كە راستەوخۆ تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگریی شارستانیی چۆمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵبكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو توانرا باخچەیەك لە سووتان رزگاربكرێت كە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران.. رێگایەك دادەخرێت

بابەتی دواتر

چۆن خۆمان لە گەرمای خۆر بپارێزین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەعفەر شێخ مستەفا: لە ئێستادا یەكێتی لایەنی سەرەكی و كارای راگرتنی پارسەنگیی هێزە

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی رایدەگەیەنێت، “بەشداریكردنی سەرۆكی یەكێتیی لە گرنگترین لوتكەی ئاسایشی جیهانیدا، نیشانەی پێگەی نێودەوڵەتی…
Total
0
Share