بایرن بەبێ هاندەر ڕووبەڕووی بەرشلۆنە دەبێتەوە

بەهۆی بڕیارێکی کارگێڕییەوە، یانەی بایرن میونشن و سەرجەم یانەکانی هەرێمی باڤاریا بەبێ هاندەر ناچارن یارییەکانی داهاتوویان ئەنجامبدەن.

بەهۆی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا  و مەترسییەکانی تووشبوونی هاندەرانەوە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی باڤاریا – ئەڵمانیا، مارکۆس زودەر داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لە حکومەتی ناوەندیی ئەڵمانیا کردووە، بڕیاریشە داوای دووبارە دوورخستنەوەی هاندەران لە یاریگاکانی بواری تۆپی پێ، هەروەها ڕاگرتنی چالاکییە وەرزشییەکانی دیکە بکات.

زودەر بە کەناڵی “پایرشێر ڕۆندفونک”ی ڕاگەیاندووە، “زۆر گرنگە بەکۆی دەنگ بڕیار لە دوورخستنەوەی هاندەران لە یاریگاکان بکەین، تەنانەت ئەگەر لەسەر ئاستی فیدراڵی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نەدرێت، ئێمە ناچاردەبین لەسەر ئاستی هەرێمی باڤاریا بڕیاربدەین”.

بڕیارەکە بەلایەنی کەمەوە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021 درێژەدەکێشێت، یانەکانی بایرن میونشن و ئاوگسبۆرگ، گروتەر فۆرت دەگرێتەوە، بەتایبەت بایرن ناچارە دوو یاریی بوندس لیگا و چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بەرشلۆنە بەبێ هاندەر ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

خوێندكارانی ناڕازی: مەكتەبی دارایی یەكێتی پێداویستی و داواكارییەكانی خوێندكاران دابیندەكات

بابەتی دواتر

2021-2022 کۆتا وەرزی دێمبیلی-یە لە بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی گەیشتە (7) بە (208)

یانەی چێڵسی ئینگلیزی، حەوتەم گرێبەستی لە مێرکاتۆی زستانی 2023 واژۆکرد. دوای دابینکردنی شەش یاریزان، ئەمڕۆ یەکشەممە یانەی چێڵسی…
Total
0
Share