وەزارەتی کارەبا: لەماوەی دوو کاتژمێری داهاتوودا دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، دەست بە گواستنەوەی گاز لە گێلگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی کارەبا کرا و لە ماوەی دوو كاتژمێری داهاتوودا، قۆناغ بە قۆناغ دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا راوەستا، بەهۆیەوە 2000 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە. هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا دانەگاز کێشەکەیان چارسەر کرد و دەست بە گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا کرا.

ئاشکراشیکرد، بڕیارە قۆناغ بە قۆناغ تا دوو کاتژمێری دیکە دۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبووەوە

بابەتی دواتر

د. ئەحمەد کەرکوکی: کاری نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان شوان-چەمچەماڵ خرایە ماستەرپلانی کەرکوکەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share