لیستی مووچە رەوانەی بەغداد دەكرێت

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی بەدواداچوونەكانمان لەم دوو رۆژەی كۆتایی هەفتەدا لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران رەوانەی بەغداد دەکرێت.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانمان لەم دوو رۆژەی كۆتایی هەفتەدا لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغداد دەنێردرێت بەمەبەستی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران.

وتیشی، “لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەن و هەوڵدەدرێت بە زووترین كات ئامادەبكرێت و بنێردرێت”.

پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە دەستیان بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی عێراق كردووە.

بابەتی پێشتر

كاتی دەستپێكردنەوەی عومرە راگەیەندرا

بابەتی دواتر

پەرجوو.. مارێكی نێری "تەنها" 14 تولەماری دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و…
Total
0
Share