دوای ئەوەی کونێکیان کردە سەقفی خانووەکەیان خێزانێکی ئەمریکی داوای قەرەبوو لە ناسا دەکەنەوە

خێزانێکی ئەمریکی داوای قەرەبووکردنەوەی زیانەکان لە ناسا دەکەن دوای ئەوەی پاشماوەیەک لە بۆشایی ئاسمانەوە بەر ماڵەکەیان کەوتووە.

خێزانێکی دانیشتووی فلۆریدا کە سەرەتای ئەمساڵ ماڵەکەیان بەهۆی پاشماوەیەک کە لە بۆشایی ئاسمانەوە کەوتبووە خوارەوە، داوای قەرەبوو لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی ناسا دەکەن بەهۆی زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵەکەیان و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆیان.

ئەو پاشماوەیە، تەنێکی کانزایی بوو کە کێشی نزیکەی یەک کیلۆگرام بوو و لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوو چینی لە سەقفی خانووەکەی ئەو خێزانە بڕی و بە وتەی خاوەنی ماڵەکە، ئەو تەنە نزیک بووە لەوەی کوڕەکەی بە سەختی بریندار بکات.

ئەلیخاندرۆ ئۆتێرۆ، خاوەنی خانووەکە لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئەو تەنە دوای تەقینەوە لە ماڵەکەمدا دەنگێکی گەوورەی دروستکرد، من دەلەرزیم و بڕوام بە چاوەکانم نەدەکرد کە شتێکی لەو شێوەیە بەر ماڵەکەی من بکەوێت بەو هێزە زۆرەوە”.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست پارێزەری ئەو خێزانە جەختیلەوە کردووەتەوە، ”ئەلیخاندرۆ ئۆتێرۆ و خێزانەکەی بەدوای قەرەبووکردنەوەیەکی گونجاودا دەگەڕێن لەبەرامبەر ئەو فشارە دەروونییەی لەسەریان دروستبووە بەهۆ ئەو رووداوەوە و داوای زیاتر لە 80 هەزار دۆلار دەکەن”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر مرۆڤ 30 رۆژ شەكر نەخوات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share