ترەمپ: ئەگەری خۆهەڵبژاردنەوەم بۆ هەڵبژاردنی 2024 هەیە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ئەگەری كاندیدبوونەوەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی بەدوورنازانێت و دەڵێت، “بەجدی” سەیری ئەو پرسە دەكات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (فۆكس نیوز) كە درەنگانێكی دووشەممە بڵاویكرایەوە وتی، “بە جدی بیر لە پرسی خۆهەڵبژاردنەوەم دەكەم، نامەوێت ئێستا قسەی لەسەر بكەم، جارێ زووە”.

ترەمپ هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە بەوتەی ئەو لە هەڵبژاردنەكانی كۆتایی ساڵی ڕابردوودا دەنگێكی زۆری بەدەستهێناوە.

هەروەك هەنگاوەكانی ئیدارەی بایدن-ی بە نەرێنی هەڵسەنگاند و وتی، كاریگەری سیاسەتەكانی بایدن لەسەر گەلی ئەمریكا “هەندێك كاتی پێویستە تا دەربكەوێت”، بەڵام پێشبینی ئەوەی نیشاندا كە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی ئامادەن بۆ گۆڕانكاری، ئەوكاتەی كاتی دەنگدان بۆ سەرۆكێكی دیكە دێتە ئاراوە.

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا تائێستا پێیوایە هەڵبژاردنەكەی 2020 بەشێوەی دادپەروەرانە ئەنجامنەدراوە و جارێكی دیكە باسی لەوەكردەوە كە ساختەكاری لە دەنگەكاندا كراوە.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق تانە لە هەندێك لە بڕگەكانی یاسای بودجە دەدات

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان درێژە بە دانیشتنەكانی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار