گەنجێکی تەمەن 22 ساڵان لە پرۆژەی ئاودێریی کەرکوک لە نزیک قەزای دوبز خنکا و توانرا تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ گەنجێک لە پڕۆژەی ئاودێریی کەرکوك و لە نزیک قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکوك خنکا.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەکە لەدایکبووی ساڵی 2002 و تەمەنی 22 ساڵە و خەڵکی قەزای دووبزە و بە مەبەستی مەلەکردن و خۆفێنکرنەوە چووەتە ئاوەکەوە و خنکاوە.
ئاشکراشیکرد، پاش خنکانی بە کاتێکی کەم لەلایەن تیمێکی مەلەوانییەوە تەرمەکەی لەنێو ئاوەکە دەرهێنراوە.