حاجییەكی دیكەی هەرێم لە مەككە كۆچی دواییكرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، حاجییەكی دیكەی هەرێمی كوردستان لە شاری مەككە كۆچی دواییكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، حاجییەكە ناوی فاتیح جەبار ستار و دانیشتووی شاری سلێمانی بووە و ئەمساڵ بە رێگای رەسمی حەجی كردووە ئەمڕۆ لە ئۆتێل كۆچی دواییكردووە.

دوێنێش وەزارەتی تەندروستیی سعودیە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە لە فەریزەی حەجی ئەمساڵدا 1301 حاجی گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: لە ئاییندەیەکی نزیکدا 140 ئامێری راکێشانی پارە لە سەرتاسەری هەرێم دادەنرێن

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە و بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ دواخستنی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپەڕین.. تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

  بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە لە ڕووباری گوندی دۆڵەبەفرە خنکاوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share