یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو لە هەرێم جێبەجێبكرێت مووچەی سەرجەم خانەنشینان زیاددەكات

ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق حكومەتی هەرێم پابەندكراوە بە جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێم و جەختیشدەكاتەوە بە جێبەجێكردنی ئەو یاسایە تەواوی خانەنشینان مووچەكەیان زیاددەكات.

یوسف محەمەد ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، هەرێمی كوردستان پێویستدەكات یاسای خانەنیشینی یەكگرتوو لە عێراق جێبەجێبكات كە كەمترین مووچەی خانەنشینی لە 400 هەزار دینار و زیاتر دەبێت لەكاتێكدا یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2006 جێبەجێدەكرێت و كەمترین مووچەی خانەنشینی 220 هەزار دینارە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی خانەنشینی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت مووچەی سەرجەم خانەنشینان زیاددەكات.

ئاشكراشیكرد، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق حكومەتی هەرێم پابەند دەكات بە جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینیی عێراق لە هەرێم و بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لە 23 ی ئەم مانگەوە دەبێت لە هەرێمی كوردستان كار بە یاسای خانەنشینیی عێراق بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و جەختیان لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی درێژمەودای ئاگربەست، گەڕانەوە…
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك لەكاتی دەستگیركردنیدا ڕووبەڕووی ئاسایشی سلێمانی بووە و كوژرا

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكدا ڕووبەڕووی هێزەكانیان بووەتەوە و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەكە كوژراوە. لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاسایشی سلێمانی…
زیاتر ببینە

ئومێد خۆشناو: بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت

پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند، بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند، پاڵاوگەکان پابەندکراون کە…
Total
0
Share