بومەلەرزە پارێزگایەکی عێراقی هەژاند

بومەلەرزەیەک بە گوڕی (3.1) پلە لە پارێزگای واست روویدا.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی (3.1) پلە بە پێوەری رێختەر لە کوت-ی باکووری رۆژئاوای واست روویدا.

ئاماژە بەوەش دەکات، بومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتییانی دانیشتووی ناوچەکەوە هەستیپێکراوە.

لەبارەی زیانەکانەوە وەزارەتەکە دەڵێت، ” بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت یاساشکێنی بکات دەبێت یاسای بەسەردا بچەسپێندرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای موخابەراتی عێراق کرد.…
Total
0
Share