سەركەپكان.. گۆشتفرۆشی بەهزاد داخرا

قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایدەگەیەنێت، بڕیاری داخستنی گۆشتفرۆشی بەهزاد لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سەركەپكان بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانەوە درا.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی رانیە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە ئەمڕۆ بڕیاری داخستنی گۆشتفرۆشی بەهزادیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سەركەپكان دراوە كە هۆكارەكەی پابەندنەبوون بووە بە رێنماییەكان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە سەرجەم خاوەنكارەكان دەكات لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.

بابەتی پێشتر

یەكەم كاروانی حاجییان بە رێگای وشكانی گەیشتنەوە سلێمانی

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی گەڕان و بردنی چەند پارچە شوێنەوارێك ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share