مانگرتوانی سلێمانی، دەستپێکردنی خەباتی مەدەنی ٢٩ ساڵ پێش ئێستا

بەشێک لە گەنجانی شاری سلێمانی 29 ساڵ پێش ئێستا لە کاتێکدا ناوچەکە جەنگ بەرۆکی گرتبوو، کۆمەڵێک گەنجی شاری سلێمانی لە ڕۆژی 5 ی کانونی یەکەمی ساڵی 1991 ەوە بڕیاریاندا لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی مانبگرن و داواکارییەکانیان پێشکەشی ئەو ڕێکخراوە بکەن.

سەرەتا چەند گەنجێک خەباتە مەدەنییەکەیان دەستپێکرد، دواتر ئەم مانگرتن و داواکارییە لە ڕۆژانی دیکەدا بووە جۆرێک لە فێستیڤاڵ و گۆرانی و خوێندنەوەی شیعر و داواکاری مەدەنی تێکەوت و جگە لە سلێمانیش لە بەشێکی دیکەی شارەکانی هەرێم هەمان گردبوونەوە دروستکرا.

گردبوونەوەکەی سلێمانی دواتر ناوینرا مانگرتنەکەی سلێمانی و لەلایەن چەند گەنجێکەوە کە دیارترنیان نەورۆزی مانگر و کامەرانی مانگر بوون دەستیپێکرد و ئەو گەنجانە لەبەردەم بارەگای نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی دوایان دەکرد بڕیاری 688 ی نەتەوەیەکگرتووەکان بسەپێنرێت، بۆ دروستکردنی ناوچەی دژەفڕین لە هەرێمی کوردستان و پاراستنی کوردەکان.

مانگرتوان داوایان دەکرد، لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕیاری 688 ی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە، کە بەرەو سنور بەڕێکەوتبوون و دابەشبوبون بەسەر ئێران و تورکیادا و بەشێکیشیان لەسەر سنورەکان مابوونەوە.

هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە مانگرتن بەردەوام بوون، تاكو سەدرەدین خان نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان بە دەنگەوە هاتوو لەسلێمانی‌ و هەولێریش بەڵێنیدا هەموو داخوازیەكانیان بگەیەنێتە نەتەوە یەكگرتووەكان

لەگەڵ ئەوەشدا سەرکردایەتی کورد، بەتایبەت مام جەلال و نەوشیروان مستەفا پشتگرییەکی تەواوی مانگرتوانیان دەکرد.

بڕیاری 688 چییە؟

لەرۆژی 5/4/1991  دا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێکی گرنگ و مێژوویی  بە ژمارە (688 ) دەرکرد بۆ پاراستنی کورد لە هێرش و هەڕەشەکانی رژێمی عێراق بەسەرۆکایەتی سەدام حسێن.

له‌ دانیشتنی ژمارە (2982 ) ئەنجومەنی ئاسایش به‌ زۆرینەی 10  ده‌نگ بڕیاری (688 )ی دەرکردو تەنیا سێ وڵات لەگەڵ بڕیارەکە نەبوون ئەوانیش بریتی بوون لە(زیمبابۆی و کوبا و یه‌مه‌ن) دوو ئه‌ندامیش کە (چین و هیند) بوون بێلایەن بوون.

ئەم بڕیارە بەتەنها بریتی نەبوو لە پاراستنی کورد لە هەڕەشەکانی سەدام لەعێراقدا، بەڵکو هێڵێکی جیاکەرەوەشی لەنێوان کوردستان و بەشەکانی تری عێراق دروستکرد کە بە هێڵی 36  ناسراوە، بەوەش کورد تاڕادەیەک لەمەترسیەکانی سەدام رزگاری بوو کۆتایی بەدەسەڵاتی حکومەتی عێراق لەناوچە کوردییەکان هات.

بابەتی پێشتر

حکومەتی عێراق ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی نێوان بەغداد و هەولێر بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

کەرکوک.. کوژرانی شەش چەکداری داعش

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشهاتێكی مەترسیدار قوڵایی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی دەكەین

سەرۆكی یەكێتی نیگەرانی لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەردەبرێت و دەڵێت، پێشهاتێكی مەترسیدار قوڵایی هەرێمی كوردستانی…
Total
0
Share