مانگێكی دەستكرد بۆ چاودێریكردنی بەهێزترین تەقینەوەكانی گەردوون رەوانەكرا

چین، رۆژی شەممە مانگێكی دەستكردی چینی-فەرەنسی بۆ چاودێریكردنی “تەقینەوەكانی گاما” كە بەهێزترین تەقینەوەكانی گەردوونن، رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد.

چاودێریی تەنە گۆڕاوەكانی بۆشایی ئاسمان (SVOM) لەلایەن ئەندازیارانی هەردوو وڵاتەوە پەرەیپێدراوە و، چاودێریی تەقینەوەكانی تیشكی گاما دەكات، كە تیشكی دەرچوو لێیەوە ملیۆنان ساڵی رووناكی بڕیوە بۆ گەیشتنە زەوی.

مانگە دەستكردەكە كە كێشی دەگاتە 930 كیلۆگرام و چوار ئامێری فەرەنسی و چینی هەڵگرتووە، بە مووشەكێكی چینی لە بنكەی بۆشاییگەڕی شیچانگ-ی كەرتی سیچوانی باشووری رۆژئاوا رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا.

تەقینەوەكانی “تیشكی گاما” بەشێوەیەكی گشتی پاش تەقینەوەی ئەستێرەی گەورە، ئەو ئەستێرانەی بیست هێندەی خۆر گەورەن، یان لە ئاكامی پێكەوەلكانی نێوان دوو ئەستێرە كە پێكدادەدەن روودەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناکۆکییەکانی ڕوسیا و خۆرئاوا بۆشایی ئاسمانیشی گرتەوە.. ڕوسیا لە وێستگەی بۆشایی ئاسمان کشایەوە

لە هەنگاوێکدا بەرامبەر ئەو سزا توندانە بەسەر ڕوسیادا سەپێنراون لەلایەن خۆرئاواوە بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا، ڕوسیا بڕیاریدا لە…
Total
0
Share