هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی دەداتە شۆفێران کە فلاشەری پۆلیس لە ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەستن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نابێت شۆفێران بەهیچ شێوەیەک فلاشەری پۆلیسی لە ئوتومبیلەکانیان ببەستن لەبەرئەوەی قەدەغەیە و لە مەفرەزەکانی هاتووچۆدا لێپێچینەوە لە کەسی سەرپێچیکار دەکرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جۆرە فلاشەرانە تەنها بۆ ئۆتۆمبێلەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزە تایبەتەکانی وەزارەتی ناوخۆیە، هیچ لایەن و دامودەزگایەک بۆی نییە دایبنێت و دانانی کارێکی قەدەغەیە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

لە رۆژانی جەژندا كەمترین رووداو و سەرپێچی لە سلێمانی تۆماركراون

بابەتی دواتر

سودانی لەبارەی دەوامی فەرمانگەكانەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share