وەزارەتی بازرگانیی عێراق: لە ماوەی 24 کاتژمێردا پارەی گەنمی جووتیاران خەرجدەکرێت

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئاسانکاریی بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کراوە و لە ماوەی 24 کاتژمێردا پارەی گەنمەکەیان بۆ خەرجدەکرێت.

موحسین نامس، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ئەوەی خستووەتەڕوو، ”بەپێی رێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری بازرگانی، لە چوارچێوەی ئەو مەرجانەی کە وەزارەت ئامادەیکردووە لەگەڵ ئەو ئاسانکارییانەی ئەنجامدراوە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا و دوای گەیاندنی بەرهەمەکانیان بە سایلۆکان شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرجدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ”لەکاتی وەرگرتنی بەرهەمی جووتیارەکان، بڕوانامەیەکیان لە تاقیگەوە بۆ ئامادە دەکرێت و ئەو بڕوانامەیە دەنێردرێت بۆ یەکەی ژمێریاری ئەو شوێنەی گەنمەکەیان لێ رادەستکردووە، دواتر راستەوخۆ بەپێی ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن وەزارتی داراییەوە تەرخانکراوە بۆیان خەرجدەکرێت”.

دەشڵێت، ”وەزارەتی بازرگانی ئاسانکاریی زۆری بۆ جووتیاران کردووە، لەوانەش کەمکردنەوەی رێژەی کێشی تایبەت کە یەکێکە لە مەرجەکانی وەرگرتنی گەنم لە تاقیگەکاندا و لە 74 کیلۆگرامەوە کەمکراوەتەوە بۆ 72، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەشێک لە کێڵگەکان زیانیان بەرکەوت بەهۆی بارانبارینی ماوەی رابردوو”.

بابەتی پێشتر

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەوامی رەسمی لە پارێزگایەکی عێراق راگرت

بابەتی دواتر

ژمارەی ئەو كەسانەی لە رۆژانی جەژندا داخڵی نەخۆشخانە كراون ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دووبارە عەین ئەسەد كوترایەوە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، هێرشێكی موشەكی كراوەتەسەر سەربازگەی “عەین ئەسەد” لە ئەنبار. لە بەیاننامەیەكدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی ڕایگەیاندووە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ…
Total
0
Share