شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە رۆژانی جەژنی قورباندا نزیکەی هەزار و 250 تەن خۆڵ و خاشاک فڕێدراون”
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، بەهۆی سەردانیکردنی گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی قوربان دا رۆژانە نزیکەی هەزار و 200 بۆ هەزار و 250 تۆن لە خۆڵ و خاشاک فڕێدراون.
دەشڵێت، لە رۆژانی ئاساییدا نزیکەی هەزار تەن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە.
شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “ژینگەپارێزان هاوڕێ و کەسوکارى ئێمەن، با هەموومان هاوکاریان بین لە کەمکردنەوەى ئەرک و ماندوبوونیان ئەویش بە فڕێنەدانی پاشماوەی خۆڵ و خاشاک”