ئاوات شێخ جەناب: هەر كەسێك بتوانێت پاشەكەوتی مووچە بگەڕێنێتەوە دەستی ماچ دەكەم

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، هیوادارم بتوانین بە یەكجار پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بدەینەوە نەك بە 10% و 20% و وتیشی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە پێویستی بە تەرخانكردنی بودجەیە و هەر كەسێك بتوانێت بیگەڕێنێتەوە من دەستی ماچ دەكەم.

راشیگەیاند، پێشتر حكومەتی هەرێم هەنگاوی لەبارەی پاشەكەوتی مووچەوە ناوە و لە ئەمانەتەوە كرا بە قەرز و پێمانوایە لە ساڵی 2013ەوە كە مووچەی فەرمانبەران نەدراوە حكومەتی عێراق بەرپرسە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی نەدەنارد لەكاتێكدا كە مووچەی بۆ شاری موسڵ دەنارد.

ئاشكراشیكرد، گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە پێویستی بە تەرخانكردنی بودجەیە و نەك مزایەدەكردن بەو بابەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکارەکەی نەکات بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان

وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکار نەکات، بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان…
Total
0
Share