تەرمی حاجییەکی دیکەی هەرێم لە مەککە دۆزرایەوە

تەرمی حاجییەکی دیکەی هەرێم لە مەککە دۆزرایەوە و بەوەش ژمارەی حاجییە کۆچکردووەکان گەیشتە 23 حاجی.

کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان، رایگەیاند، تەرمی حاجییەکی دیکەی هەرێم لە مەککە دۆزرایەوە،و بەوەش ژمارەی حاجییە کۆچکردووەکان گەیشتە 23 حاجی.

ئەو حاجییە کوردەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە ناوی (دڵخواز قادر سەعدی)یە.

بەپێی وتەی کاروان ستونی، ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 23 حاجیی کورد لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە کە 22یان لە رێگەی ڤیزای ساڵییەوە سەفەری حەجیان ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ بۆ گەڕانەوەی حاجییان دەركرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی سێڵفی یە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەری زیندانییانی بادینان: ئەو رۆژنامەنووسانە لە سلێمانی بوونایە بە سێ ڕۆژ ئازاد دەکران

ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانەی بادینان کە لە هەولێر دەستگیرکراون، سەرجەمیان ماوەی دەستگیرکردنیان کۆتاییهاتووە، بەڵام ئازادناکرێن، پارێزەرەکەیان دەڵێت، ئەوە…
Total
0
Share