بڕیارێكی نوێ بۆ گەڕانەوەی حاجییان دەركرا

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی لە سعودیە گیریانخواردبوو رەزامەندی وەرگیراوە لە رێگای پاسی تایبەتەوە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای هەوڵی وەزارەت بۆ ئەو هاوڵاتی و هاونیشتییمانیانەی كە بەڕێگای ڤیزای ساڵی گەشتی سعودیەیان كردووە و گیریانخواردووە لە مەرزی عەرعەر، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە وڵات.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە رێگای پاسی تایبەت لە هەولێر، دهۆك و سلێمانییەوە ئەو هاوڵاتییانە دەگەڕێندرێنەوە و دەتوانن پەیوەندی بە خاوەن كۆمپانیاكانیان بكەن تاوەكو پاسیان بۆ دابینبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویسته‌ كورد یه‌كبوونی خۆی بپارێزێت و تێكه‌ڵ به‌ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “پێویسته‌ كورد یه‌كبوونی خۆی بپارێزێت و تێكه‌ڵ به‌ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت”. هەڤاڵ ئەبوبەکر،…
زیاتر ببینە

وەهاب هەڵەبجەیی: شەڕی ئەمجارەش وەک داستانێکی دیکەی سەروەریی کورد دەمێنێتەوە

وەهاب هەڵەبجەیی رایگەیاند، شەڕی ئەمجارەش وەک داستانێکی دیکەی سەروەریی کورد دەمێنێتەوە. وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی هێزەكانی دژەتـ.ـیرۆر، ئەوانەی…
Total
0
Share