بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ مانگ و 15 رۆژی قەدەغەی ڕاوی ماسی ئەفسەر و كارمەندان لەو سنوورانەی چەم و رووبار و دەریاچەی هەیە بەوپەڕی توانا بەشەو و بە رۆژ ئەركی پاراستنی سامانی ماسییان گرتە ئەستۆ.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی ئەو سێ مانگ و 15 رۆژەی قەدەغەی ڕاوی ماسی راگەیەندرا لەو كاتەدا ئەفسەر و كارمەندانیان لەو سنوورانەی چەم و رووبار و دەریاچەی هەیە بەوپەڕی تواناوە بە شەو و بە رۆژ ئەركی پاراستنی سامانی ماسییان گرتە ئەستۆ و لەو ماوەیەدا چەندین چالاكیان ئەنجامداوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داواكارن لە هاوڵاتییان بەگشتی و راوچیانی ماسی بە تایبەتی پابەندبن بە رێنماییەكان و ئاگاداربن لەوەی لە هەموو كات و ساتێكدا ڕاوكردنی ماسی بەبەكارهێنانی (ژەهر، كارەبا، تەقەمەنی) قەدەغەیە و بەكارهێنەرانی رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.