بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە تەندروستی هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستيی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەریی لەسەر هاوڵاتییان دەبێت و داوادەكات ئەگەر زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەوە دەرنەچن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كە چاوەڕواندەكرێت بگاتە 50 پلەی سیلیزی و زیاتر بێت كاریگەرییەكانی لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییان دەبێت كە گرنگترینیان ماندووێتی و لە هۆشخۆچوون بە گەرما بەتایبەتی لەنێو منداڵان و بەساڵاچووان و ئەو كەسانەی نەخۆشیی ڕەبوو و گرفتی هەناسەدانیان هەیە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییانی خۆشەویست ئاگاداردەكەینەوە تكایە پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بن:

• لە ماڵ دەرنەچن و بە تایبەتی بەر تیشكی خۆر یان كەشوهەوای گەرم بە لە گەرمترین كاتەكاندا كە لە نێوان كاتژمێر 10 ی بەیانی تا 5 ی ئێوارەیە، مەگەر زۆر پێویست بێت.

• ئەگەر پێویست بوو لە گەرمترین كاتەكاندا بچیتە دەرەوەی ماڵ یان دامەزراوەكە، پێویستە جل و بەرگی سووك و ڕەنگ سووك لەبەربكەیت و كڵاوێكی لێواری پان لەسەر بكەیت یاخود چەتری خۆر لەگەڵ خۆتدا هەڵبگریت و چاویلكەی خۆر بەكاربهێنێت

• دووربكەرەوە لە پیاسەكردن لەبەر تیشكی راستەوخۆی خۆر.

• لە ژێر تیشكی راستەوخۆی خۆردا مەلە مەكە بە تایبەت لە رووبار و وەرزش لەبەردەم تیشكی خۆردا مەكە.

• ⁠خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەكان بە ڕێژەیەكی زۆر، بەلایەنی كەمەوە 3 لیتر لە رۆژێكدا لە هەمانكاتدا خواردنی سەوزە و میوە بۆ پاراستن و شێداركردنی لەش.

• ئەگەر تووشی نەخۆشییەكی درێژخایەن بوویت، پێویستە لەگەڵ پزیشكی پسپۆڕدا پێداچوونەوە بە دەرمانەكانتدا بكەیت.

• لە شوێنی فێنك پشوو بدە كاتێك هەست بە نیشانەكانی فشاری گەرمی دەكەیت، وەك سەرسووڕە و سكچوون و سەرئێشەی توند و دوودڵ مەبە لە داوای ڕاوێژكاری تەندروستی.

بابەتی پێشتر

14 تەرمی دیكەی بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە

بابەتی دواتر

گۆڕانكاری لە نرخی نەوتدا روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە دهۆك كوژرا

لە قەزایەكی سەر بە پارێزگای دهۆك گەنجێك كوژرا و وتەبێژی پۆلیسی شارەكەش دەڵێت، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كۆنی نێوان…
Total
0
Share