هۆکاری گیانلەدەستدانی حاجییانی ئەمساڵ چی بوو؟

لانی کەم 1000 حاجی لە کاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ئەمساڵ لە مەککە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بە هۆکاری پەیوەندیدار بە بەرزی پلەی گەرمی و فشاری گەرمییەوە روویداوە.

فشاری گەرمی دۆخێکە، جەستە ماندوودەبێت بەهۆی ئەوەی کەسەکە لە پلەی گەرمی بەرزدا بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و پلەی گەرمی جەستە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، کەسەکە تووشی ماندووێتی و لاوازی دەکات.

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی سعودیە، نیشانەکانی سەرگێژخواردن، سەرئێشەی هەیە و لێدانی دڵ خێرا دەبێت و جەستەی بەرەو وشکبوونەوە دەچێت.

فشاری گەرمی، بەهۆی لەدەستدانی بڕێکی زۆر لە ئاو و خوێی جەستە روودەدات ئەوەش بەگوێرەی ئامارەکانی سەنتەری کۆنترڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان.

فشاری گەرمی کاتێک روودەدات کە جەستە نەتوانێت خۆی لەگەڵ گەرمی ژینگەی دەرەوە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ناوەکی بگونجێنێت.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، فشاری گەرمی هۆکاری سەرەکی مردنە و بەهۆی کەشوهەواوە روودەدات و دەتوانێت کاریگەریی نەخۆشییەکانی کەسەکە توندتربکاتەوە لەوانە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، شەکرە، تەندروستی دەروونی و تەنگەنەفەسی.

هاوکات، بە گوێرەی قسەی پسپۆڕانی تەندروستی، کەمی چالاکی و ئەنجامنەدانی وەرزش لەماوەی ئاساییدا لە ژیانی کەسەکاندا، هۆکارێکی دیکەیە بۆ ماندووبوونی لە رادەبەدەر و کاتێک کەسێک کە هیچ جوڵەیەکی نییە دەچێتە حەج و بەشێوەیەکی لەپڕ توشی ماندووبوونی زۆر دەبێت لەو کەشە گەرمەدا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشە تەندروستییەکانی.

بابەتی پێشتر

هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: میلاتۆنین رێگری دەکات لە کێشەکانی چاو و پێنج خۆراک رێژەکەی بەرزدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share