داوای ڕوونکردنەوە دەکرێت.. ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بێهۆکار ڕادەوەستن

لایەنە پەیوەندیدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوەی چەندین سکاڵا لەبارەی خاوبوونەوە و ڕاوەستانی بێهۆکاری ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا-وە.

ڕۆژنامەی “گاردیان” ڕایگەیاندووە، زیاتر لە 750 بەکارهێنەری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی کۆمپانیای تێسلا سکاڵایان لای بەڕێوەبەرێتیی نیشتیمانیی سەلامەتیی ڕێگاوبان لە نەتەوە یەکگرتووەکان (NHTSA) تۆمارکردووە، چونکە ئۆتۆمبێلەکانیان بەبێ هۆکار “ئیستۆپ دەکەن” و خاودەبنەوە.

بە گوتەی سکاڵاکاران، ئۆتۆمبێلەکان دەکەونەڕێ و لە ناکاودا ئیستۆپ دەکەن و خاودەبنەوە، وەک ئەوەی تاسە و لەمپەڕی نادیار لەسەر ڕێگەکە هەبێت.

بەڕێوەبەرێتییەکەی ئەمریکا داوای ڕوونکردنەوەی لە کۆمپانیای تێسلا کردووە و لە ماڵپەری فەرمیی خۆیەوە ڕایگەیاندووە، دەبێت کۆمپانیاکەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تا 20ـی ئەم مانگە راپۆرت لەبارەی کێشەکە و سەرجەم زیانە ماددی و مرۆییەکانەوە ڕادەست بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشوهەوا دەگۆڕێت.. پێشبینییەكان بۆ ڕۆژانی داهاتوو ئاشكراكران

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاوكرانەوە، پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و خۆڵبارین سەرهەڵدەداتەوە. دەستەی كەشناسیی عێراق، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای…
Total
0
Share