راگەیەندراوێك لە تەندروستیی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژنی قورباندا 96 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لەدایكبوون.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانیدا هاتووە، لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 441 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 134 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، 96 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 42 منداڵ كوڕ بوون و 54 منداڵ كچ بوون، لەو ژمارەیە 76 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 20 منداڵ لەڕێگای نەشتەرگەری لەدایكبوون 126سۆنەر و518 پشكنینی تاقیگەی ئەنجامدراوە وە 3 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە.

بابەتی پێشتر

رەحمان خانی: بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ ئاستی ئاو لە بەنداوەكان زیاترە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی: بەم زووانە ئەنجامی دامەزراندنی یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە بەرزەکان رادەگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share