گەشتوگوزار: بۆ رۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە 125 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان کردووە

بۆ رۆژانی جەژنی قوربان، زیاتر لە 125 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان کردووە، و وتەبێژی گەشتوگوزاریش پێشبینی زیادبوونی ژمارەکە دەکات.

ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، بۆ رۆژانی جەژنی قوربان، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان زیاتر لە 125 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە، و پێشبینیدەکرێت تاوەکو کۆتا رۆژی وەرگرتنی ئامارەکان رێژەکە بۆ 135 هەزار گەشتیار بەرزببێتەوە، کە کۆی ئامارەکە لە رۆژانی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە.

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، باسی لەوەش کرد، “بەپێی هاوبەشی لە پشووەکان، دراو، خوێندن و چەند بابەتێکی دیکە، زۆرینەی گەشتیاران لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتوونەتە سلێمانی”.

لە رووی نرخی شوێنە گەشتیاری و رێستۆرانتەکانی سلێمانییەوە ئارام شوانی رایگەیاند، سەرجەم شوێنەکان نرخیان جێگیر بوو تەنانەت یەک سکاڵاش لەسەر ئەو بابەتە تۆمارنەکراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو، بۆ جەژنی قوربان و لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 113 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان کردووە.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی هاوكاریی دارایی بەسەر ئەو خێزانە ئاوارانەی دەگەڕێنەوە بەردەوامە

بابەتی دواتر

پێشبینییەكانی كەشناسی: سبەی گەرمیی حەوت پارێزگا دەگاتە نیوەی پلەی كوڵان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share