تەندروستیی سلێمانی كلینیكی ئەو پزیشكانە دادەخات كە لە دەرەوەی سنووری كارە حكومییەكەیانە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە بڕیارێک ڕێگری لەو پزیشکانە دەکات کە لە دەرەوەی شوێنی کاری حکومی، کلینیکیان هەیە، دەڵێت “مەبەست لە بڕیارەکە ڕێکخستنی کاری پزیشكەکانە”.

لەو بارەیەوە دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بڕیارەکە بەهۆی ئەوەوە دراوە بەشێکی زۆر لە پزیشکان لە دەرەوەی ئەو ناوچەیەی کاری حکومی تێدا دەکەن، کلینیکیان هەیە، بۆیە دەبێت کاری ئەو پزیشکانە ڕێکبخرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی زۆر لە پزیشکان کارەکەیان لەناو شاری سلێمانیدایە، بەڵام لە دەرەوەی شار و لە ناوچەکانی هەڵەبجە و شارەزوور کلینیکیان کردووەتەوە، “ئەمە هەم ڕێگرییە لەکاری بەشێکی دیکە لە پزیشکان، هەم ناڕێکوپێکییە لە کاری پزیشکاندا”.

بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بەوجۆرەیە کە هەر پزیشکێک لە دەرەوەی سنوور و ناوچەی کارە حکومییەكەی کلینیکی هەبێت، دەبێت کلینیکەکەی دابخات و بۆ ئەو مەبەستەش یەک هەفتە ماوە دراوە بە پزیشکەکان.

لەبارەی ئەوەی ئایا ئەو پزیشکانە دەتوانن جارێکی دیکە کلینیک بکەنەوە؟ جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایكرد، ماوەی هەفتەیەک دراوە بە پزیشك تاوەکو بڕیاربدات لە داخستنی کلینیکەکەی و كردنەوەی كلینیكێكی دیكە لە سنوور و شوێنی كارە حكومییەكەی.

هێرش سەید سەلیم ڕیکخستنی کاری کلینیکەکانی خستە ئەستۆی سەندیکای پزیشکان، “بەڵام بەهۆی ئەوەی سەندیکا لایەنی جێبەجێکار نییە، بۆیە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە 20ی ئەیلولەوە ئەو بڕیارەی دەرکردووە”.

بەپێی قسەكانی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بێت، تا سبەینێ مۆڵەت ماوە بۆ ئەوەی ئەو پزیشكانەی كلینیكەكانیان لە دەرەوەی سنووری كارە حكومییەكەیانە، كلینیكەكانیان دابخەن و بیگوازنەوە بۆ سنووری كارە حكومییەكەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەت ئۆتۆمبیل لە فەرمانبەرێك وەردەگرێتەوە و سزای دەدات

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ئەو فەرمانبەرەی ئۆتۆمبیلی حكومەتی بۆ كاری تایبەت بەكارهێنابوو، “ئۆتۆمبیلەكەی لێوەرگیراوەتەوە و…
زیاتر ببینە

ئەدهەم بارزانی بۆ سەرۆك بافڵ: سەركەوتنەكەتان رەنگدانەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت

ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی، بەبۆنەی سەركەوتنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی خێوەتە تەواوکرا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی خێوەتە تەواوکرا. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاری…
Total
0
Share