سبەی دەچینە وەرزی هاوینەوە و تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات

سبەی 20ی حوزەیران، وەرزی هاوینی ساڵی 2024 دەستپێدەکات، پلەی گەرمی لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک لە چەند پارێزگایەک 50 پلەی سیلیزی تێپەڕکردووە، وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش رێنمایی بڵاوکردەوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، راسپاردەکانی وەزارەت سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بریتییە لە دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی راستەوخۆ بە تیشکی خۆر بەتایبەت لە نیوەڕواندا و بۆ منداڵان و بەساڵاچووان و ئەوانەی بەدەست هەندێک نەخۆشیەوە دەناڵێنن.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەشڵێت، “پۆشینی جلوبەرگی گونجاو و رەنگی گونجاو و کڵاو و چاویلکەی خۆر و خواردنەوەی بڕێکی پێویست ئاو، ئەو هەنگاوە سەرەکییانەن کە دەبێت بگیرێنەبەر”.

ی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە “ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە وەک بەرزی پەستانی خوێن، نەخۆشی شەکرە، و ئەوانی دیکەش دەبێت پابەندبن بەمەوە”.

هۆشداریشدەدات، لە ئەگەری وشکبوونەوەی جەستە، کەمبوونەوەی سەرنجدان، ئارەقکردنەوە و حاڵەتەکانی دیکە، پێویستە دەستبەجێ بچیتە شوێنێک سێبەر بێت و بڕێکی باش ئاو بخۆیتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکەکانی فریاگوزاری بە درێژایی کاتژمێرەکان کاردەکەن بۆ پێشوازی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی عێراق: تا کۆتایی ئەمساڵ 1000 خوێندنگەی نوێ دروستدەکرێن

بابەتی دواتر

ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا کە دەستی بەسەردا دەگیرێت بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵای عێراق وەڵامی ئەنجومەنی ئاسایش دەداتەوە.. باسی شمشێر و دەستبڕین دەكات

بەرپرسێكی باڵای حزبوڵای عێراق بە هەڕەشەوە پشتگیرییەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق ڕەتدەكاتەوە، دەڵێت، “قوربانییەكەی…
Total
0
Share