سودانی: ژمارەی دانیشتووانی بەغداد هەشت ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی دانیشتووانی بەغداد هەشت ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و پێویستە خزمەتگوزارییەکان زیاتر بکرێن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی لە چوارچێوەی بەدواداچوونی مەیدانی بۆ پلانی خزمەتگوزاری بۆ جەژنی قوربان، سەردانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی شارەوانیی بەغدادی کرد.

بەپێی رایگەیەندراوەکە سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، ژمارەی دانیشتووانی بەغداد، هەشت ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، بۆیە پێویستە خزمەتگوزارییەکان زیاتر و خێراتر بکرێن.

سودانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کاری لەپێشینە بۆ پرۆژەکانی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دەبێت بە ئامانجی گۆڕانکاری ریشەیی.

 

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک نهێنی گەنج مانەوە لە حەفتاکانی تەمەن ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

چەند رێنماییەک بۆ رێگریکردن لە سکچوون و رشانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share