سەبارەت بە فەڕیزەی حەج عێراق داوایەک ئاڕاستەی سعودیە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە فەڕیزەی حەج ساڵی داهاتوو داوا لە سعودیە دەکات پێداچوونەوە بە پشکی وڵاتەکەیدا بکرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ”ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران پێشوازی لە وەزیری بازرگانی سعودیە و وەفدی یاوەری کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێکران”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ”سەرۆک وەزیران هەوڵەکانی سعودیەی بۆ سەرکەوتنی رێوڕەسمی حەج بەرزنرخاند و جەختیلەوە کردەوە پێویستە ساڵی داهاتوو پێداچوونەوە بە پشکی عێراق لەو رێوڕەسمەدا بکرێت”.

بابەتی پێشتر

لە گەرمیان دوو کەس بە رووداوی هاتووچۆ برینداربوون

بابەتی دواتر

بەرگریی شارستانیی سۆران گەشتیارێکی عەرەب لە مردن رزگاردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share