لە گەرمیان دوو کەس بە رووداوی هاتووچۆ برینداربوون

لەسەر رێگای کەلار -جەلەولا نزیک ناحیەی کۆکس بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەنزیک ناحیەی کۆکس دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر و فۆرد پێکیانداداوە، بەهۆیەوە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبیلەکە برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

عێراق سەرکەوتنی پلانی حەجی راگەیاند و وادەی گەڕانەوەی حاجییان ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

سەبارەت بە فەڕیزەی حەج عێراق داوایەک ئاڕاستەی سعودیە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share