نوێنەرایەتی عێراق لە سعودیە سەرکەوتنی پلانی حەجی ئەمساڵی راگەیاند و ئاماژەی بە تەواوکردنی رێورەسمەکانی حەج کردووە لەلایەن حاجییانەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژی 21ی حوزەیرانەوە تاوەکو 3ی تەمووز حاجییان دەگەڕێنەوە عێراق و ئەگەری کورتبوونەوەی ماوەکەش هەیە بەهۆی داواکردنی زیادکردنی گەشتەکان لەنێوان سعودیە و عێراق.
باس لەوەشکراوە، زۆرترین رێژەی گەشتکردنی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەکانی بەغداد و نەجەف تۆمارکراون لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا کە رۆژی یەکشەممە گەیشتووەتە 79 گەشت لە کاتێکدا، لە پێشتردا زۆرترین گەشت لە 15ی ئازار تۆمارکرابوو کە 75 گەشتی فڕۆکەوانی بوو.