وەزیری بازرگانیی عێراق: بەشە ئاردی ساڵێک و شەش بەشەخۆراک زامنکراوە

وەزیری بازرگانیی عێراق دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات، بڕی دانەوێڵەی پێویست بۆ بەشە ئاردی ساڵێکی هاوڵاتییان لە سایلۆ و کۆگاکانی وەزارەتدا بوونی هەیە و دەشڵێت، “بەشە خۆراکی شەش مانگی داهاتوو زامنکراوە.”

ئەسیر داواد غەزیری وەزیری بازرگانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەت بەشێوەیەکی ستراتیژی یەکگرتوو کاردەکات بۆ پاڵپشتی هاوڵاتییانی عێراق، چونکە شێوازی پاڵپشتی هەڕەمەکی سوودی نابێت.

وەزیری بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان نایانەوێت یەک هاوڵاتی عێراقی بمێنێت لە ژێر هێڵی هەژارییەوە بێت، بۆیە دەرگایان بەڕووی هەموو بیرۆکە و ئالییەتە نوێیەکاندا کراوەیە کە ئامانجێکی باشتر بەدیدەهێنن.

دڵنیایشیدا بە هاوڵاتیان کە لە سایلۆ و کۆگاکانی وەزارەتدا دانەوێڵەی تەواو هەیە بۆ بەشە ئاردی ساڵێکی هاوڵاتییان و شەش بەشەخۆراکی داهاتووش زامنکراوە.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی سێ کەس دەستگیرکران

بابەتی دواتر

ئەو بووکەڵانەی دەوترا بوونەوەری ئاسمانین چۆن دروستکران؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share