وتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەڵێت، لە یەكەم رۆژی جەژندا 15 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورەكەیان كردووە و بۆ ئەمڕۆ و رۆژانی دواتریش پێشبینبی زیادبوونی ژمارەكە دەكات
هەورامان جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پێش رۆژانی جەژنی قوربانەوە سەرجەم ئامادەكارییەكانیان دەستپێكردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هاتوچۆی هەڵەبجەش تابلۆ و رێنماییان بۆ گەشتیاران داناوە و هێلكارییان بۆ شەقام و رێگاوبانەكان كردووە.
وتیشی، “وەك گەشتوگوزاری هەڵەبجە سەردانی سەرجەم شوێنە گەشتیارییەكانیان كردووە و رێنماییەكانی تایبەت بە نرخ، پاكوخاوێنی و دروستیی مامەڵەكردنیان لەگەڵ گەشتیاران پێداون”.
هەورامان باسی لەوەشكرد، لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا نزیكەی 15 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانیان كردووە، بۆ ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتووش پێشبینیی زیادبوونی بەرچاوی ژمارەكە دەكەن.