فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دۆڵی باڵەیانیان بۆردومانکرد

لە بەیانیی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی باڵەکایەتیدا دەسووڕێنەوە و دۆڵی باڵەیانیان بۆردومانکردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، لە بەیانیی ئەمڕۆوە دەنگی فڕۆکەی جەنگی لە حاجی ئۆمەران و بناری قەندیلیش بیستراوە.

بەشێک لە دانیشتووانی شاری ڕانیە و ئیدارەی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەدەکەن، لە بەیانیی ئەمڕۆوە دەنگی فڕۆکەی جەنگی بیستراوە.

مانگی ڕابردوو لە ڕۆژی هەینیدا، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە هاوڵاتییەک لە گوندی هرورێ لە سنووری ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA سکاڵای یاسایی لەسەر وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA بۆ رووفاتی 171 ئەنفالکراوی گەرمیان سکاڵای یاساییان لەسەر وەزارەتی…
Total
0
Share