بەلەمێك بە 70 كۆچبەرەوە نوقم بوو

بەلەمێكی كۆچبەران كە زۆرینەی سەرنشینەكانی كوردن نوقم بوو، چالاكوانێك دەڵێت، نزیكەی 60 كۆچبەر خنكاون.

رەنج پشدەری، چالاكوانی كورد رایگەیاند، بەلەمێكی كۆچبەران لە نێوان ئاوی یۆنان و ئیتاڵیا نوقم بووە.

وتیشی، “یەختەكە 70 سەرنشینی تیابووە و نزیكەی 60یان خنكاون”.

ئەو چالاكوانە روونیشیكردەوە، لەنێو قوربانییەكاندا نزیكەی 35یان كوردن، 20 منداڵیشیان تیایە.

باسی لەوەشكرد، بەلەمەكە دووشەممەی رابردوو لە ناوچەی بۆدروم-ی توركیاوە بەڕێكەوتووە.

بابەتی پێشتر

لە سەیرانگای ژاڵەناو گەشتیارێک خنکا

بابەتی دواتر

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: ئاوات شێخ جەناب سێ جار داوای دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share