لە پارێزگاکانی هەرێم پلەی گەرمی دەچێتە سەروو 40 پلە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم پلەکانی گەرما دەچنە سەروو 40 پلەی سەدی.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری کەمێک تۆز وخۆڵ هەیە، پلەی گەرمی کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەولێر 43، سلێمانی 41، دهۆک 42، کەرکوک 45، هەڵەبجە 43 ، زاخۆ 42، سۆران 40، حاجی ئۆمەران 31، گەرمیان 46 دەبن.

ئەمە لە کاتێکدایە دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردووەتەوە لە حەوت پارێزگای عێراق پلەی گەرمی دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان و شەپۆلی گەرما تا هەینی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە هندستان قوربانیی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

حەمید رەحیم دوای بەجێهێنانی فەریزەی حەج گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share