دوای بەسەربردنی 43 ساڵ لە زیندان بێتاوانی سەلمێندرا

ژنێکی ئەمریکی دوای بەسەربردنی 43 ساڵی تەمەنی لە زیندان بە تاوانی کوشتنی کەسێک، دادگا توانی بێتاوانی بسەلمێنێت.

ژنەکە ناوی ساندی هیمی_یە و تەمەنی 63 ساڵانە، لە ساڵی 1980 تۆمەتبارکرا بە کوشتنی کەسێک بە ناوی باتریشیا جیشکی کە لە نوسینگەی سانت جۆزێف لە ویلایەتی میسۆری ئەمریکا کاریکردبوو.

لە کاتی تێوەگلانی لە تاوانەکە، جیشکی نەخۆشی دەروونی هەبووە و کەسێکی ئالوودەش بووە، ئەمەش وای لە پۆلیس کردووە گومانەکانیان لەسەری زیاتربێت.

لە ساڵی 1985 دوای ئەوەی جارێکی دیکە دادگاییکردنی جیشکی بەڕێوەچوو، لەگەڵ ئەوەی سەرجەم بەڵگەکان لە دژی ئەوە بوون کە ناوبراو تاوانەکەی ئەنجامدابێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆی دانی بە تاوانەکەدا نا تاوانبارکرا.

جیشکی بە مەبەستی خۆرزگارکردن لە سزای توندتر دانی بە تاوانەکەیدا نا بێئەوەی ئەنجامیدابێت، هەر بۆیە لەلایەن دادگاوە بە زیندانیکردنی هەتاهەتایی سزادرا.

باتریشیا جیشکی، لەلایەن رێکخراوێکی خێرخوازییەوە لە رێگای پارێزەری تایبەتەوە دۆسیەکەی کرایەوە و سەرجەم بەڵگەکانی بێتاوانبوونی خرانەروو و دادگا توانی باوەڕ بە بەڵگەکان بهێنێت و دان بە بێتاوانبوونیدا بهێنێت.

لە دوایین دانیشتنی دادگا دەرکەوت کەسێک بە ناوی مایکڵ هۆڵمان، کە لە کاتی تاوانەکەدا پۆلیسێکی تەمەن 22 ساڵان بووە بە مەبەستی بەکارهێنانی کارتی بانکی تاوانلێکراوەکە تاوانەکەی ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

عەممار حەکیم: نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان رێگری لە پێشکەشکردنی کاندیدێکی گونجاو بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بکات

بابەتی دواتر

پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە هندستان قوربانیی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەمەنی فەیسبووک بووە 20 ساڵ

ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی وەک سەکۆیەک بۆ گەنجان دروستکرا 20 ساڵی تەمەنی تێپەڕاند، ئەرکەکەشی لە تەنها بوونە شوێنێکی کۆبوونەوەی…
Total
0
Share