سۆران.. ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، ئۆتۆمبێلێك لە گوندی دلێزیان لە نزیك ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وەرگەڕا و بەهۆی رووداوەكەشەوە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە برینداربووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، ئۆتۆمبێلێك لە گوندی دلێزیان لە نزیك ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وەرگەڕا، لەلایەن تیمی ڕزگاركردن و بنكەی بەرگری شارستانی دیانا و هاوڵاتییانەوە ئۆتۆمبێلە بۆسەر شەقام بەرزكرایەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی رووداوەكەشەوە شۆفێرەكە برینداربووە ەو رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران كراوە.

بابەتی پێشتر

پشتیوان سادق: هەوڵی جددی درا تاوەكو ئاسانكاریی بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە بە ڤیزای گەشتیاریی چوونەتە سعودیە و فەریزەی حەج ئەنجامبدەن

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تانکەرێکی سووتەمەنی گڕیگرت

لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی تانکەرێکی سووتەمەنی، دوای وەرگەڕانی، ‏سووتا، شۆفێرەكەی بریندار بووە. ‏ لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share