پشتیوان سادق: هەوڵی جددی درا تاوەكو ئاسانكاریی بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە بە ڤیزای گەشتیاریی چوونەتە سعودیە و فەریزەی حەج ئەنجامبدەن

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵی جددی درا تاوەكو ئاسانكاریی بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە بە ڤیزای گەشتیاریی چوونەتە سعودیە و فەریزەی حەج ئەنجامبدەن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، حكومەتی هەرێم و لەسەر ئاستی وەزارەتیش هەوڵی جددی درا تاوەكو ئاسانكاریی بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە بە ڤیزای گەشتیاریی چوونەتە سعودیە تاوەكو فەریزەی حەج ئەنجامبدەن، بەڵام بەرپرسانی سعودیە جەختیانكردەوە كە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی بە هەمان شێواز سەردانی سعودیەیان كردووە.

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم وتیشی، “هەر حاجییەك كە نەخۆشە و باری تەندروستی تەواو نییە هەموو ئاسانكارییەك بۆ گەڕاندنەوەی دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی گەیەندرایە سودانی

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانیمان گەیاندە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق…
زیاتر ببینە

لیستی سەوزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان:  تەنها بە تەوتین کێشەی مووچە کۆتایی دێت

لیستی سەوزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهەموو شێوەیەک پشتگیریی رەتکردنەوەی هەژماری من لەلایەن بافڵ…
Total
0
Share