سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی سەرجەم بەش و هۆبەكان و لیژنەكانی راسپارد لە رۆژانی عارفە و جەژندا كار بەو بەرنامە بكەن كە ئامادەكراوە وەك:
1. پاككردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكان لەلایەن بەشی خزمەتگوزارییەوە لە شەقامی دەباشان و چیاكانی ئەزمەڕ و گۆیژە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدرا.
2. بەشی ئامێرەكان و بەشی لابردنی زیادەڕۆیی و بەشی ئاوەڕۆ و بەشی خزمەتگوزاریی راسپێردران بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو.
3. دابینكردنی چەند شوێنێك بەشێوەی كاتی تەنها بۆ ئەم چوار رۆژەی جەژن بۆ فرۆشتی ئاژەڵ لەوانە، گەڕەكی كازیوە نزیك بناری شاخەكە و گوندی فەیاڵ و بەكرەجۆ و مەیدانی ئاژەڵە كۆنكە.
هاوكات داواش لە هاوڵاتییان و گەشتیاران دەكات رێنماییەكانی شارەوانی جێبەجێبكەن لەپێناو پاراستنی ژینگەی ناوچە گەشتیاری و پاركەكان و شەقام شوێنەگشتیەكان هاوكاريی تیمەكان بن”.