سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەكەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێكەوەژیان”.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، جەژنی قوربانی پیرۆز لە موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوادارم رۆژانی جەژن لە دڵخۆشی و كامەرانیدا بەسەربەرن.

سەرۆك بافڵ لە پەیامەكەیدا دەشڵێت” ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەكەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێكەوەژیان و هاندەرمان بێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان و یەكڕیزیی نێوانمان تاوەكو هەموومان پێكەوە بە هەڵوێستێكی نیشتمانییانەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بوونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیرتر بكەین و دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و شاد و سەرفرازبن”.

بابەتی پێشتر

لە کێوی عەرەفە منداڵێک لەدایکبوو

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە شارەوانیی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share