گەرمیان.. ئەفسەرێکی پۆلیس کە بەهۆی پۆستێکی فەیسبووکەوە دەستگیرکرابوو ئازادکرا

ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەفسەرێکی پۆلیس، کە بەر لە سێ ڕۆژ بەهۆی نووسینێکی فەیسبووکەوە دەستگیرکرا و چەند ڕۆژێك ڕاگیرابوو، بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی ئازادکرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەو ئەفسەرەی پۆلیسی دارستان بەناوی ئەرکان ڕەحمان، لە بەرواری 20ی ئەم مانگە دەستگیرکراوە و ئێوارەی دوێنێ هەینی بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەفسەرەكە ئازادکرا.

پێشتر ئەو ئەفسەرە لە فەیسبووکی خۆی نووسینێکی لەسەر ئیدارەی گەرمیان و قوباد تاڵەبانی بڵاوکردبووەوە، هەمان ڕۆژ لەسەر سکاڵای ئیدارەی گەرمیان دەستگیرکراوە و ماوەی سێ ڕۆژ ڕاگیراوە.

بابەتی پێشتر

نوێترین چاوپێكەوتنی ڕۆناڵدۆ

بابەتی دواتر

تەندروستی باش دەكات.. توێژینەوەیەك: یەك ژەم لە ڕۆژێكدا بەسە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share