نرخی مریشك بەرزبووەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 700 دینار بۆ سێ هەزار دینار فرۆشراوە و بەشێك لە دوكاندارەكان ئەمڕۆ بە دەرفەتیان زانیوە و نرخیان بەرزكردووەتەوە.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كێڵگە پەلەوەرییەكان یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 700 دینار بۆ سێ هەزار دینار فرۆشراوە و لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان دوو هەزار و 600 دینار دەكەوێت و تەنها ئەمڕۆ خواست لەسەر مریشك هەیە و بەشێك لە دوكاندارەكانیش بە دەرفەتیان زانیوە و نرخەكەیان بەرزكردووەتەوە.

راشیگەیاند، دووهەفتە لەمەوبەر یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 250 دینار بووە، بەڵام ئەو كات خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە زەرەردابوون.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: با لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌

بابەتی دواتر

كێشەی بەشێك لە حاجییانی عێراق و هەرێمی كوردستان چارەسەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share